تەقینەوەیەك لە هەولێر روویدا

 تەقینەوەیەك لە هەولێر روویدا
کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک له هەولێر له شەقامی کەرکوک رووی دا و تەقینەوەکه بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوه بووه.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکه له بەردەم پەیمانگای تەکنیکیی هەولێر تەقیوەتەوه و ئۆتۆمبێلەکه جۆری تۆکسۆن و ژمارەکەی بەغدا بووه و خۆکوژی نەبووه و به کۆنتڕۆڵ له دوورەوه تەقێندراوەتەوه.


بەپێی دوایین ئامارەکانیش چوار برینداری لێکەوتۆتەوه و که خەڵکی مەدەنی بوونه و بەو شوێنەدا تێپەڕیون.


هه‌ر به‌ هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌شێكى دیوارى په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى ڕووخاوه‌ .

لایه‌نی ئه‌منی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ره‌وشی شاری هه‌ولێر ئارامه‌

Top