تاقیکردنەوەی قوتابیانی ٩ی بنەڕەتی دوا دەخرێت
ئەمرۆ ٢١ی ئاب پاش کۆبونەوەی پەروەردەکانی دھۆک لە گەڵ پەروەردەی گشتی دھۆک بڕیاردرا، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ٩ی بنەرەتی بۆ ١٣ی ئەیلولی داھاتوو دوا بخرێت.
ھۆکاری ئەو بڕیارە بۆ ھەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکانی شەنگال دەگەرێتەوە کە لە پارێزگای دھۆکن، کە زیاتر لە ٧٠٠ قوتابخانە ئەو ئاوارانەی تێدایە.
بڕیاربوو رۆژی ٢٣ی ئاب قوتابیانی ٩ی بنەرەتی لە پارێزگای دھۆک تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن،بەڵام لە رۆژی ١٣ی ئەیلول ئەو تاقیکردنەوانە دەست پێ دەکەن.
بەپێی زانیاریەکان دواخستنی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی ٩ی بنەرەتی پارێزگای ھەولێر و سلێمانی ناگرێتەوە تەنھا بۆ پارێزگای دھۆکە.
ھەر ئەمرۆ وەزیری پەروەردە بڕیاری دواخستنی تاقیکردوەی ١٢ی بنەرتی و چۆنیەتی تاقیکردنەوەی ٩ی بنەرەتی دەرکردوە.
ھاجەر داود گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند ئەمرۆ ٢١ی ئاب وەزیری پەروەردە بە نوسراوێکی فەرمی بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمیداوە، گوتیشی: تاقیکردنەوەی ١٢ی ئامادەیی بۆ ٢١ی ئەیلول دواخراوە،ھەر پارێزگایەکیش سەرپشک کراوە لە دیاری کردنی رۆژی تاقیکردنەوەی ٩ی بنەرتی.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ئەوەی خستەرو دەوامی ئاسایی قوتابخانەکان لە کاتی ئاسایی خۆی بەرێوە دەچێت بە تایەبت بۆ ئەو شوێنانەی ئارامن و بارودۆخیان لە بارە.
باسنیوز
