هێرشێکی داعش تێکشکێنرا و 12 چەکداریشیان کوژرا
سەرچاوەیەكی فەرمی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، دوای شكاندنی هێرشەكەی داعش، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانید رایگەیاند، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانمان لە دەوروبەری قەزای حەدیسە لە رۆژئاوای روومادی، لە ناوچەی سەكڕانیی باكووری قەزاكە، پێشیان لە هێرشێكی داعش گرت و 12 چەكداری داعشیان كوشت".
ئەو سەرچاوەیەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار گوتیشی، "چەندین سەنگەری قایم و شوێنی چاودێریكردنی هێزەكانی داعشمان لە دەوروبەری قەزای حەدیسە دروستكردووە، هەر لەبەر ئەوەیە هێرشەكانیان بۆ گرتنی حەدیسە سەركەوتوو نابێت و تەنیا چەكدارەكانیان بەكوشت دەدەن".
رووداو
