داعش لە ترسی پێشمەرگە بەرمیلی نەوت و بوتڵی غازیش بۆمبڕێژ دەكات
بەرپرسی لقی نۆی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران (سەربەست تروانشی) بە kdp.info-ی راگەیاند، شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هەوڵیان دا كە بارەگایەك بۆ خۆیان لە گوندێكی نزیك ئەو میحوەرە دروست بكەن، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تۆپباران كران و ئاگر لەو شوێنە بەر درا و و خۆیان و ئۆتۆمبێلەكانیان سوتان.
(تروانشی) گوتیشی، هەموو ئەو شوێنانەیان كۆنتڕۆڵ كردووە كە بۆ یان دەستنیشان كراوە و هەر شوێنێكیشیان بۆ دەستنیشان بكرێت، توانای كۆنتڕۆڵكردنیان هەیە.
ئەو هەروەها ڕوونیشی كردەوە، داعش لەو ناوچانە كشاونەتەوە و تووشی داڕووخان هاتوون، توانای بەرگرییان نەماوە و ژمارەیەكی كەمیشیان ماون، بەڵام دوای خۆیان هەموو شتێكیان بۆمبڕێژ كردووە، تەنانەت بوتڵی غاز و بەرمیلی نەوت و تانكیی ئاو و دوكان و شەقامەكانیش بۆمبڕێژ كراون، هێزی پێشمەرگەیش بۆ ئەمە پلانی خۆی هەیە.
