ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
ڕۆژی ١٨ـ ٨ـ ٢٠١٤ ڕۆژنامەی شه‌رقولئه‌وسه‌ت دیمانەیەکی لەگەڵ دکتۆر ئەیاد عەللاوی بڵاوکردۆتەوە و لەبەشیکیدا قسەیەک بەناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە کە مەسەلەی کەرکووک و نەوتی پێکەوە گرێ داوە، دواتریش هەندێ لە میدیاکان ئەو قسەیان بڵاوکردۆتەوە.





لێرەدا بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە سەرۆک بارزانی نەپرسیاری لەوجۆرەی لێ کراوە و نە باسیشی لەگەڵ کراوە و نە قسەیەکی لەو شێوەیەی کردووە.



دکتۆر ئومێد سەباح

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

٢٠ـی٨ـی٢٠١٤
Top