پێشمەرگە دوو گوندی دیكە لە سنووری مەخموور كۆنترۆڵدەكات
سەرچاوەیەكی پێشمەرگە گوتی ''كاتژمێر 7ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەكو هێزێكی یەكەی 47 فەرماندەیی هەولێر فەرمانی جووڵەپێكردنمان بۆ هات بۆ گوندەكانی مهیدی و چوارگومان لە میحوەری مەخموور، دوای گەیشتنمان بۆ ئەو دوو گوندە هیچ چەكدارێكی داعشمان لێ بەدی نەكرد''.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی ''ئێستا هێزەكانمان لەو گوندانە جێگیركردوون و ئەمڕۆ 6 كیلۆمەتر پێشڕەویمانكردووە''.
رووداو
