بەپەلە... داعش جەلەولای چۆڵ كرد
سەرچاوەیەكی سەربازی لە میحوەری جەلەولا بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش و هۆزی كەرەوی لە شارەدێی جەلەولا دروست بووە و بەو هۆیەوە چەكدارانی داعش ناو شارەدێی جەلەولایان جێهێشت و چەكەكانیشیان بردووەتە دەرەوەی شارەدێیەكە.
پێشتر هۆزی كەرەوی شان بە شانی تیرۆریستانی داعش هێرشیان دەكردە سەر ناوەندی شارەدێی جەلەولا و بەو هۆیەوە پێشمەرگە لەو شارەدێیەدا كشانەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، هۆزی كەرەوی دەیەوێت شارەدێی جەلەولا بەبێ هیچ تەقە و شەڕكردنێك رادەستی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بكاتەوە و ئاماژەی دا، "كەرەوییەكان دەیانەوێت پێشمەرگە لە بەرامبەر رادەست كردنی شارەدێیەكە بیانبەخشێت، چونكە ئەوان پێشتر لەگەڵ داعش بەسەر شارەدێیەكەیاندا داوە".
