کۆنتڕۆڵی گوندی کۆلیجە کەوتەوە دەست هێزەکانی پێشمەرگە

کۆنتڕۆڵی گوندی کۆلیجە کەوتەوە دەست هێزەکانی پێشمەرگە
لە شەڕ و پێکدادان نێوان هێزەکانی پیشمەرگە و چەکدارەکانی سەر بەدەوڵەتی ئیسلامی(داعش)، کۆنتڕۆڵی گوندی کۆلیجە کەوتەوە دەست هێزەکانی پیشمەرگە و ژمارەیەک چەکداری داعشیش کوژراون.



سەعید مەمووزینی، بەپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی پەیامنێری گووت: لە پێشڕەوی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری دووبەردان، کۆنتڕۆڵی گوندی گۆلیجە کەوتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و زیانێکی زۆریان بە چەکدارەکانی داعش گەیاندووە و مارەیەکیان لێ کوژراوەو و ناوچەکەیان بەجێهێشتووەو و هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی ئوسقوفیش لە پێشڕەوی دایە.



مەمووزینی بە پەیامنێری گووت: تیرۆرستانی داعش لە ترسی هێرشی پێشمەرگە، هەرپێنج پردی ناو شاری موسڵی بۆمبڕێژكردووە كە هەردوو بەشی چەپ و ڕاستی شارەكە بە یەكەوە دەبەستێتەوە.
Top