شاندێكی پاتریاكی ولاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان سه‌ردانى عه‌نكاوه‌يان كرد
دواتریش شانده‌كه سه‌ردانی ئاواره‌كانی مه‌سیحی و ئێزدی له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا سه‌رۆكی شانده‌كه رایگه‌یاند كه ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌كی پشتگیری له ئێوه ده‌كه‌ین و گوتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوه بۆ زێدی خۆتان فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی تائیفه‌ی مارۆنییه‌كان له لوبنان سوپای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ حه‌واندنه‌وه و هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان. وا بڕیاریشه شانده‌كه له‌گه‌ل گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
