كەركووك ... دواین ئاماری تەقینەوەكانی كەركووك 11 كەس كوژراو برینداربوون

كەركووك ... دواین ئاماری تەقینەوەكانی كەركووك 11 كەس كوژراو برینداربوون
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند " دوای ئەوەی پۆلیس بۆمبێكی چێنراو لە شەقامی قودس لە گەڕەكی بەعس پوچەڵ دەكاتەوە دوابەدوای ئەوە بۆمبێكی دیكە دەتەقێتەوە لە ئەنجامدا 11 كەس كوژران و برینداربوون.



سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " دوای ئەوەی پۆلیس بۆمبێكی چێنراو لە شەقامی قودس لە گەڕەكی بەعس لە باشوری كەركووك پوچەڵ دەكاتەوە لە نزیك ماڵی نەقیب عەبدولئەمیر ئەسفەر لە دەزگای هەواڵگری دوابەدوای ئەوە بۆمبێكی دیكە تەقییەوە لە ئەنجامدا 10 كەس برینداربوون كە 3 لەوانە لە هێزەكانی هەواڵگرین و 4كەسیان پۆلیسی كەركووكن و 3 لەوانەیش هاووڵاتین لەگەڵ گوژرانی كەسێك كە هیچ ناسنامەیه‌كی پێ نیە .
Top