بەرپرسێكی پارتی: ئەو ناوچانەی بۆمان دەستنیشانكراون هەمووی كۆنتڕۆڵكراون
سەربەست تروانشی، بەرپرسی لقی ٩ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پەیامنێری راگەیاند، لە سنوری میحوەری نەوەران هیچ جووڵەیەكی چەكدارانی داعش نەماوە، لەهەر شوێنێك داعش جووڵە بكات بە توندی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە وەڵام دەدرێنەوە و ئێستا چەكدارانی داعش بەرەو پاش دەگەڕێنەوە و توانای بەرگریان نەماوە.
سەربەست تروانشی گووتی: لە دوو رۆژی ڕابردوو دا ژمارەیەك گوندی نێوان باتما و نەوەران كۆنتڕۆل کراوە و چەكدارانی داعش راونراون و هەموو ئەو ئامانجانەی بۆ پێشمەرگە دەستنیشانكراون ئامانجەكەمان پێكاوە و پێشمەرگە سەنگەری گرتووە و چاوەڕێی فەرمانی سەرووی خۆمانین بۆ پێشڕەویكردن.
