پاپای فاتیكان ئامادەیە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات

 پاپای فاتیكان ئامادەیە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات
پاپای فاتیكان دەڵێت، بۆ سەردانیكردنی ئاوارە مەسیحییەكان و پێڕەوانی ئایینەكانی دیكە، ئامادەیە بێتە هەرێمی كوردستان.

بەپێی هەواڵێكی (سكای نیوز) پاپای فاتیكان (فرانسیس) ئامادەیی خۆی نیشان داوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات ئەگەر پێویست بێت، ئەمەیش وەك پشتیوانییەك بۆ ئاوارە مەسیحی و پێڕەوانی ئایینەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان.

پاپای فاتیكان لە كاتی گەڕانەوەی لەناو فڕۆكە لە كۆریای باكوورەوە بۆ فاتیكان، باسی لە دەستپێشخەرییەكی جیاواز كردووە بۆ هاوكاریكردنی ئەو كەسانەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەڕەشەیان لەسەرە و گوتوویەتی، ئەگەر پێویست بكات لە كاتی گەڕانەوەماندا سەردانیان دەكەین.

ئەمەیش لە كاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا لە ترسی هەڕەشەی چەكدارانی داعش بە هەزاران مەسیحی و ئێزدی و كوردانی شەبەك ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونە و پێش چەند رۆژێكیش نوێنەری پاپای فاتیكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و بە ناوی پاپای فاتیكانیشەوە پەیامێكی سوپاسگوزاریی پێشكەشی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
Top