عه‌لی باپیر په‌یامێك ئاڕاسته‌ی داعش ده‌كات
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له نوێترین په‌یامیدا كه ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی و جه‌ماوه‌ری كوردستان و داعش و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌كات ده‌ڵێت: "له‌ڕێی خوادا دژی ئه‌وانه بجه‌نگن كه شه‌ڕتان له دژ ده‌كه‌ن، به‌رگریی له‌دین و ژین و خه‌ڵك و خاكی خۆكردن فه‌ڕزه، بۆیه داوا له هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌م كه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی دابن و هه‌رچی پێویست بێ بۆ پاراستنی هه‌رێم بیكه‌ن".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی باپیر:
په‌یامێك كه له‌كاتی خۆیدا بڵاو نه‌كرایه‌وه
بسم الله الرحمن الرحیم
سێ قسه‌ی كورت له‌باره‌ی هێرشی (داعش)ه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم:
یه‌ك: به كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌ڵێم: بێگومان به‌پێی ئایه‌تی:{لاتظلمون ولا تظلمون}
البقره -279-، واته: نه سته‌م بكه‌ن و نه قبووڵی سته‌میش بكه‌ن، وه‌ئایه‌تی: {وقاتلوا فی سبیل الله الذین یقاتلونكم} البقره -190-، واته: وه له‌ڕێی خوادا دژی ئه‌وانه بجه‌نگن كه شه‌ڕتان له دژ ده‌كه‌ن.
به‌رگریی له‌دین و ژین و خه‌ڵك و خاكی خۆكردن فه‌ڕزه، بۆیه داوا له هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌م كه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی دابن و هه‌رچی پێویست بێ بۆ پاراستنی هه‌رێم بیكه‌ن.
دوو: هه‌ر لێره‌شه‌وه به لایه‌نه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستانی راده‌گه‌یه‌نم: كه هه‌رچی ناكۆكیی و هه‌ستیاریی هه‌یه به‌رانبه‌ر به یه‌كدی وه‌لای بنێن، با هه‌موومان یه‌كده‌نگ و یه‌كسه‌نگ بین، چونكه باشترین گره‌نتی سه‌ركه‌وتنمان یه‌كڕه‌نگیی و یه‌كڕیزییمانه‌و هێزو پێزمان له ته‌باییماندایه.
ســـێ: به (داعش) یش ده‌ڵێم: چاو به هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره‌كانی خۆتاندا بگێڕنه‌وه‌و دڵنیابن په‌ڕگیریی ته‌مه‌نی كورته‌و ده‌وام ناكات، وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان "صلی الله علیه وسلم" فه‌رموویه‌تی: (هلك المتنطعون -ثلاثاً-) متفق علیه، واته: په‌ڕگیڕو تێپه‌ڕێنه‌ران، فه‌وتاون "سێ جاران وایفه‌رموو".
وه شه‌ڕو گێچه‌ڵیش به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مه‌فرۆشن، چونكه خه‌ڵكی كوردستان نه چاوی له زوڵمه‌و نه زوڵمیش قبووڵ ده‌كات!
له خوای به به‌زه‌ییش ده‌پاڕێمه‌وه كه شه‌ڕو گێچه‌ڵی لابه‌لا له هه‌رێمی كوردستان‌و عیراقیش وه‌دوور بخات.
سوید - یۆتۆبۆریی
تێبیتی:
ئه‌م په‌یامه‌م له: 7/8/2014 به‌رانبه‌ر به 11ی شه‌ووالی 1435ی كۆچی له‌شاری یۆتۆبۆریی له وڵاتی سویده‌وه نووسی، به‌ڵام ئه‌وكاته مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌ك ده‌نگ نه‌بوون.ن.
خه‌ندان
