سوپای عێراق هێرشی بۆ گرتنەوەی تکریت دەستپێکرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19ی ئابی 2014، هێزەکانی سوپای عێراق لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ گرتنەوەی تکریت دەستپێکرد و بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە بەرەکانی شەڕ دەگەن سوپای عێراق لە پێشڕەویدایە بۆ گرتنەوەی پارێزگاکە.
سەرچاوەکانی هەواڵ لەبەرەکانی شەڕ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "لە چەند گەڕەکێکی تکریت، شەڕی قورس لەنێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراقدا هەیە". ئەو سەرچاوانە جەخت لەوە دەکەنەوەم کە چەکدارانی داعش تواناکانی لەدەستداوە و بە هەمان شێوازی جاران شەڕ ناکەن".
رووداو
