نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان كرد
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕى كه یه‌كه‌م سه‌ردانى وه‌زیرێكى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بییه دواى ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه‌ى عیراق و هه‌رێمى كوردستان كه ڕووبه‌ڕووى هێرشى تیرۆرستان بوونه‌ته‌وه، وه‌زیرى میوانیش سه‌ردانه‌كه‌ى به نیشانه‌ى پشتگیرى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا بارودۆخى سیاسیى عیراق و كاریگه‌ریى كۆنترۆلكردنى به‌شێكى عیراقیان له لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه تاوتوێ كرد. هه‌روه‌ها پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى له به‌غدا و گرنگیى به‌شدارییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق له‌و كابینه‌یه‌دا و به‌تایبه‌تى به‌شداریى كاراى پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانى شیعه و سوننه و كورد خرایه به‌ر باس.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته گۆڕانگارى ته‌واو له شێوازى حوكمڕانى له عیراقدا بكرێت و پرسه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى به‌رده‌وام بێت. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له پرۆسه‌ى سیاسیى عیراقدا ده‌كات و دانوستان و گفتوگۆكان ده‌ست پێده‌كات.
به‌ڕێز سه‌ۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان شانازى به كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى ده‌كات كه به هه‌زاران ساڵه له كوردستان هه‌یه و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به پاراستنى ئه‌و كولتووره‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه و ئه‌وه‌ى له ده‌ستى بێت درێغى ناكات بۆ به‌رده‌وامبوونى.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لوبنان ته‌وه‌رێكى دیكه دیداره‌كه بوو كه تیایدا تیشك خرایه سه‌ر ژماره‌ى زۆرى ڕه‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و چالاكییه بازرگانى و ئابوورییانه‌ى له بواره جیاجیاكاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ن. باسكردن له ڕه‌وشى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان كه به هه‌موو پێوه‌رێك كاره‌ساتێكى مرۆیى یه، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
