لە گوندێك 17 چەكداری داعش دەكوژرێن
سەرچاوەیەك لە فەرماندەی سەفینی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند كە دوێنێ لە گوندی عومەر خالیدا لەسنووری ناحیەی زووممار توانیویانە 17 چەكداری داعش بكوژن و دوو ئۆتۆمبێلیش بسووتێنن.
چەند رۆژێكە لە بەرە جیاجیاكانی شەڕ بۆردوومانی فڕۆكە دژ بە چەكدارانی داعش بەردەوامە، بەتایبەتی لە سنووری بەنداوی موسڵ، كە ئەمڕۆ بە تەواوی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكرا.
رووداو
