فڕۆكە جەنگییەكان لە جەلەولا مۆڵگەكانی داعش بۆردوومان دەكەن
"ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دوو فڕۆكەی جەنگی چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشیان بە چڕی لە ناحیەی جەلەولا بۆردوومان كردن، باس لە كوژرا و بریندار و زیانێكی زۆر دەكرێت". باسی ئەوەش دەكات كە ئێستاش فڕۆكەكان دەسوڕێنەوە و دەیانەوێت بە وردی ئامانجەكانیان بپێكن.
هەروەها"ژمارەیەكی زۆری چەكداران هەڵاتوون و ناحیەكەیان جێهێشتووە، هێزەكانی پێشمەرگەش چاودێری ورد دەكەن، پلانی كۆنترۆڵكردنەوە و هێرشی زەمینی هەیە، بەڵام نازاندرێت كەی جێبەجێ دەكرێت".
10ی ئابی 2014، چەكدارانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) دەستیان بەسەر ناحیەی جەلەولادا گرت و بەشی زۆری یەكە كارگێرییەكانی ئەو ناحیەیان تەقاندنەوە، لەوكاتەوە چەندینجار پێكدادان لەنێوان ئەوان و هێزەكانی پێشمەرگە روویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعش كوژراون و چەندین هێرشیشیان تێكشكێندراون.
رووداو
