حکوومەتی ھەرێم بڕیاریدا لیژنەیەک بۆبە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی دژ بە کوردانی ئێزدی پێکبێت

حکوومەتی ھەرێم بڕیاریدا لیژنەیەک بۆبە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی دژ بە کوردانی ئێزدی پێکبێت
- لە کۆبوونەی دوینێی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستاندا، بڕیاردرا لیژنەیەک بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی بەرامبەر کورددانی ئێزدی و ئایینەکانی دیکە پێکبێت.



مەحەمەد کانی، وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە کۆبوونەوەی ژمارە چواری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستاندا، کە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەچوو تێیدا بڕیاریدا، لیژنەیەک بۆ بەجینۆسایدناساندنی کوشتن و بردنی کچان و ژنانی کوردانی ئیزدی و ئایینەکانی دیکە پێکبێت بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ دەرەوە تاوانەکە بە جینۆساید بناسرێت.

کانی وتیشی: لیژنەکە لە ھەریەک لە محەممەد ھاودیانی وەزیری کارو مەحموود ساڵح وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوان و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم و دکتۆر ئامانج راوێژکاری یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران پێکھاتووە.
Top