ئەو بارودۆخەی لە عێراقدا دروست بووە ئاكامی فەشەلی حكومەتی عێراقە

ئەو بارودۆخەی لە عێراقدا دروست بووە ئاكامی فەشەلی حكومەتی عێراقە
تایبەتمەند لە بواری بزووتنەوە جیهادییەكان و ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ گوتى: ئەو بارودۆخەی لە ئارادایە جێی داخێكی گەورەیە، چونكە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش)، گرووپێكی دڵڕەق و دڕندەیە، كە خەڵكی بێتاوان و خەڵكی مەدەنی دەكوژێت و مامەڵەی نامرۆیی لەگەڵ منداڵاندا دەكات. لەسەر بنەمای ئەو زانیاری و وێنانەی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت دەیان بینین، ئەوا ژمارەیەكی زۆر منداڵانیان هێناوەتە ڕیزەكانیەوە، یاخود مامەڵەی نامرۆییانەیان لەگەڵدا دەكەن كە ناكرێت مرۆڤایەتی بە ئاسایی و سانایی وەریان بگرێت. بە باوەڕی من پێویستە پلانی كاركردن دابنرێت، ئەویش بە هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ناوخۆییەكان و هێزە دەرەكیەكاندا، هەروەها لەگەڵ دەوڵەتە دراوسێكانی عێراقیشدا، بۆ ڕاگرتنی پێشڕەویەكەیان و دانانی سنورێك بۆ دەستدرێژیەكانی ئەم گرووپە دڵرەقە.
هەروەها جەلیل گوتی : كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2011دا كۆتایی هات، بەڵام لەو كاتەدا بوونی سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراقدا، هەمیشە جێی تەقدیركردن نەبوو و مایەی ناكۆكی بوو لەلایەن زۆرێك لە خەڵك و توێژەران و شارەزایانی بواری پێوەندیە نێودەوڵەتیەكانەوە. ئەمە لایەنی ئیجابی و سلبیشی هەبوو و لە كۆتاییدا ئیدارەی ئۆباما بڕیاری دا بكشێتەوە. لە هەمان كاتدا، بۆ چەندین ساڵ هاوكاری عێراقی كرد بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە پرۆسەی سیاسیی پێكەوە كۆبكاتەوە و پێكەوە حكومەتێكی بەهێز پێكبهێنن، حكومەتێك كە دیموكراتیانە هەڵبژێردرابێت و هەروەها دیموكراتیانە حكومڕانی بكات. لەبەر ئەوە، بە باوەڕی من، شكستی حكومەتی عێراق لەوەدا بووە كە سەرجەم هێزەكانی لە بونیادی سیاسەت دورخستۆتەوە، و نابێت ئۆباڵەكە بخرێتە ئەستۆی ئەمریكا.
شایانی باسە رەوشەندڵ گوتی: هیوادارام عێراق دابەش نەبێت بۆ سێ بەش، چونكە دابەش بوونی-عێراق- بۆ سێ بەش یان زیاتر، بە مانای ئەوە دێت كە بۆ ئاییندەیەكی نادیار و پێشبینی نەكراو شەڕ بەردەوام دەبێت. بەڵام لەم ساتەوەختەدا، ئەوەی ئێوە دەیڵێن ڕاستە، پێدەچێت عێراق بەم ئاڕاستەیەدا بڕوات. تۆ پێویستت بە ئامۆژگاری، و ئامراز و هۆكارەكان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت بەرگری لە خاك بكەیت و بۆ ئەوەی بە یەكگرتوویی ئەو خاكە بمێنێتەوە. لە كاتی بوونی لەم حاڵەتانەدا تۆ پێویستت بە سەركردایەتی بەهێز هەیە، ئەگەر عێراقیەكان (سوننە و شیعە و كورد) و دۆستەكانیان، ڕووبەڕووی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ببنەوە، ئەوا داعش یان بە تەواوەتی لە ناو دەچێت، یاخود ئامادە دەبێت بۆ گفتوگۆكردن. مەسەلەی سەرەكی یەكێتی نێو عێراقیەكان كە لە ئێستادا ئەمە جێبەجێ ناكرێت.

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (989)
Top