مووچەی پێشمەرگە زیاد دەكرێت
كامه‌ران سوبحان، سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌فدێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه، پاشان وه‌فده‌كه بۆ ئاگاداربون له ره‌وشی په‌نابه‌ران، سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانیان كرد.
روونیشیكرده‌وه: له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاندوه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ ئاگاداربوون بوو له دۆخی ئاواره‌كان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
وتیشی: "به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له په‌رله‌مان بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌رچوه، ده‌بێت ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسییان بۆ خه‌رج بكرێت و جگه له‌وه‌ش مووچه‌كانیان هاوتای وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت".
راشیگه‌یاند: سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هیمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنن، به‌ڵام دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و قه‌یرانه ده‌بێت پێداچونه‌وه بۆ خۆیاندا بكه‌ن.
خه‌ندان
