بەنداوی مووسڵ کەوتە دەستی پێشمەرگە و داعش نەیانتوانی رووبەروی پێشمەرگە ببنەوە

بەنداوی مووسڵ کەوتە دەستی پێشمەرگە و داعش نەیانتوانی رووبەروی پێشمەرگە ببنەوە
بەنداوی مووسڵ بەتەواوی لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵکراو ھێزەکانی پێشمەرگە لە پێشڕەوی بەردەوامدان بۆ کۆنتڕۆلکردنی ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری شاری مووسڵ.


سەرچاوەیەک لە میحوەری مووسل بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە چەند قۆلێکەوە ھێرشیانکردە سەر چەکدارانی تیرۆرستی داعش و توانیان ناوچەیەک زۆر لە تیرۆرستان پاک بکەنەوە، لەوانە کۆنتڕۆڵکردنی بەنداوی مووسڵ، ئێستا بەنداوی مووسڵ بەتەواوی لەژێر دەستی ھێزەکانی پێشمەرگەدایە و ژمارەیەک تیرۆرستی داعش کوژراون و ١٠ ئۆتۆمبێڵیان بەجێ ھێشتووە.

سەرچاوەکە گوتیشی: ھێرشی پێشمەرگە بە ھاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، چەکدارانی داعش نەیانتوانی بەرامبەر ھێزی پێشمەرگە خۆیان راگرن و بە بەرگریەکی زۆر کەم سەنگەرەکانیان چۆلکرد و ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەوی دایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچەکانی دەوروبەری مووسڵ.
Top