هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوچەکانی "تلەسقوف"، "بابیرە"، "ختارە" و "باقوفا"یان لە چەکدارانی داعش پاک کردەوە
سەرچاوەکەی ئاژانسی پەیامنێر، گوتی: جادەکانی تلەسقوف بۆمبڕێژ کراون و چەکدارانی داعش جادەکان و ناوەندی شارۆچکەی تلکێف یان تی.ئین.تی رێژ کردووە و هێزی پێشمەرگە بە بەردەوامی خەریکی پووچەڵ کردنەوەی ئەم بۆمبانەیە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتوونەتە سێیڕێیانی "بەنداوی مووسڵ" و لەپێشڕەویدانە.
زۆربەی چەکدارانی داعش کە عەرەبی ناوچەکەن، لە تلکێف چەکیان فڕێدەدەن و بەرەو شاری مووسڵ هەڵدێن
بە پێێ ئەم زانیارییانە، فرۆکەکانی ئەمریکاش لە بۆڕدومان کردنی چەکدارانی داعش بەردەوامن.
