ئەمشەو لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە
بیلال سلێمان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی راdگەیاند: "بڕیارە کاژێر 8:30 خولەکی ئەمشەو نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پیرمام کۆببینەوە بۆ قسەکردن لەسەر حکومەتی داهاتووی عێراق".
بە گوتەی بیلال سلێمان بڕیارە نوێنەری مەکتەبی سیاسی 5 حیزبە سەرەکییەکەی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبن، کە ئەو خۆی نوێنەرایەتی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات و گوتی" هەوڵدەدەین میکانیزمێک دابڕێژین بۆ چۆنییەتی بەشداریکردنی لایەنە کوردییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی داهاتووی عێراق و تاوتوێی داواکارییەکان بکرێت".
سەبارەت بەوەی کورد چ پلانێکی هەیە و چ بەرنامەیەکی لەبەردەستە بۆ ئەو مەبەستە، بیلال سلێمان گوتی "دانیشتنەکەی ئەمشەو و تاوتوێکردنی پرسەکە لە کۆبوونەوەکە، دەریدەخات کە دەبێت چۆن هەنگاو بنێین بۆ ئەو مەبەستە و تا دوای کۆبوونەوەکە ناتوانین قسەی لەسەر بکەین".
رووداو
