ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ عیراق باسی‌ ئه‌م شه‌پۆلی‌ گه‌رمایه‌ ده‌كات

ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ عیراق باسی‌ ئه‌م شه‌پۆلی‌ گه‌رمایه‌ ده‌كات
چه‌ند رۆژێكه‌ پله‌كانی‌ گه‌رما به‌شێوه‌یه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ و ده‌ستنیشانكردنی‌ بومه‌له‌رزه‌ی‌ عیراق-یش رایگه‌یاند كه‌ تا دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسی‌ و ده‌ستنیشانكردنی‌ بومه‌له‌رزه‌ی‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ عیراقدا شه‌پۆلی‌ گه‌رماكه‌ ده‌گاته‌ لوتكه‌ و به‌راورد به‌ تێكڕا گشتییه‌كان، چه‌ند پله‌یه‌ك زیاتره‌.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت گه‌رما 48 پله‌ بێت و له‌ به‌سره‌ 49 پله‌ و له‌ نه‌ینه‌وا 46 پله‌ی‌ سه‌دی‌ بێت.

ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ و ده‌ستنیشانكردنی‌ بومه‌له‌رزه‌ی‌ عیراق روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌ نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی‌ وه‌رزی‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر عیراق دروستكردووه‌، ئه‌م شه‌پۆلی‌ گه‌رمایه‌ تا رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.





خه‌ندان
Top