فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا گورزێكی گه‌وره له داعش ده‌ده‌ن
عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ رایگه‌یاند: ئێستا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای ئه‌مریكا به چڕی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش له زوومار و رۆژئاوای موسڵ ده‌كه‌ن و زیانێكی گه‌وره‌یان به‌و چه‌كدارانه گه‌یاندوه و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیان سوتێنراوە.
وتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كانمان له‌و بۆردومانه‌دا 18 چه‌كداری داعش كوژراون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری له موسڵ و حه‌وت برینداریشیان هه‌یه".
راشیگه‌یاند: بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به چه‌كی قورسه‌وه له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
خه‌ندان
