312 کوردی دیکەی ئیزدی قەتلوعام کران

312 کوردی دیکەی ئیزدی قەتلوعام کران
دوای ئەوەی دوێنێ چەکدارانی داعش لە گوندی کوچۆی سەر بە قەزای شنگال نزیکەی100 پیاوی کوردی ئیزدییان گولـلەبارانکردن، ئەمڕۆش زیاتر لە 300پیاوی دیکەیان قەتلوعام کردن.

بەرێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەواڵەکەی بۆ kdp.info پشتڕاست کردەوە و گوتی، "بە داخەوە ئەمڕۆ چەکدارانی داعش 312 کوردی دیکەی ئیزدییان لە گوندی کوچۆ گولـلەباران کردوون، ئەمەش جگە لەوەی دوێنێیش 82کوردی دیکەی ئێزددییان گولـلەباران کردووn."

(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: "دوای ئەوەی پیاوەکانیان گولـلەبارانکردوون، ژن و منداڵەکانیشیان بەرەو تەلەعفەر و ناوچەکانی دیکە بردوون."
Top