دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە سێ ژەم خواردن بۆ زیاتر لە 150 هەزار پەنابەر دروست دەكات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە سێ ژەم خواردن بۆ زیاتر لە 150 هەزار پەنابەر دروست دەكات
بەمەبەستی بەهاناوەچوون و گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان بۆ پەنابەرانی كەمپەكانی دهۆك و شەقڵاوە و شیلادزێ و هەولێر و ناوچەكانی دیكە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دابەشكردنی خواردنی ئێواران لە خواردنگەكانی شاریا و خانكێ و كەنداڵا و باتێل و سێمێل و تەناهی و لالش بۆ زیاتر لە 150 هەزار پەنابەری ئاوارەی شەنگال لەسنوری پارێزگای دهۆك دروست دەكات، هاوكات لە كەمپی بەحركەش هاوكاری جۆراوجۆر بەسەر خێزانە پەنابەرەكانی شەنگال و دەوروبەری دابەش دەكرێت.



ئەمڕۆ شەممە، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگای دهۆك و دەوروبەری خواردن بۆ 150 هەزار ئاوارەی شەنگال دروست دەكرێت لەگەڵ بەردەوامی دروستكردنی خواردن لە سەرجەم خواردنگەكانی خانكێ و شاریا و كەنداڵاو باتێل و لالش و تەناهی و سێمێل بەشێوەیەكی بەردەوام رۆژانە سێ ژەم خواردنیان بۆ دروست دەكرێت, هاوكات لەسەر پردی سحێلا بەشێوەیەكی بەردەوام تیمەكانی دەزگا كێك و شەربەت بەو خانەوادانە دابین دەكات كە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

لەلایەكی دیكە لەسنوروی دەڤەری شیلادزێ و دێرەلوك تیمەكانی دەزگا بەردەوامن لە دابەشكردنی كەلوپەل و خۆراك و خواردن هاوكات ئەمڕۆش كۆمەك و هاوكاری و پێداویستیان بەسەر 50 خانەوادەی تازە ئاوارەبوودا دابەشكرد, هاوكارییەكەش بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی ئامادەكرابوو, هاوكات شیری منداڵان و غاز و قاپ و قاچاخی ناوماڵیش دابەشكران, لەشارۆچكەی شەقڵاوەش تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام لە گەیاندن و دابەشكردنی كۆمەك و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەرانی شەنگال لەشارەكەدا.

هاوكات لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكەمپی بەحركە بەشێوەیەكی بەردەوام كەلوپەل و پێداویستی رۆژانە و دەیان جۆر كەلوپەلی دیكە بەسەر پەنابەرانی شەنگال دابەش دەكرێن, لەوانە دابەشكردنی خواردنی ئێواران دابەشكرا جگ لە دابەشكردنی معەلبات و ئیندۆمی و هەروەها دابەشكردنی دۆشك و بەتانی و حەسیرو شیرو حەفازە و خواردنی ئامادەكراو بەسەر 70 خێزاندا كە تازە هاتبوونە ناو كەمپەكە, لەلایەكی دیكە بە هاوكاری لەگەڵا قونسوڵگەری ئیمارات, مانگی سوری ئیماراتی بڕی 1200 كارتۆن خۆراكیان بەسەر پەنابەرانی قەزای بەردەڕەش دابەشكرد.
Top