چەکی M2 گەیشتە بەرەکانی شەڕ

 چەکی M2 گەیشتە بەرەکانی شەڕ
نزیکەی 90 ساڵ دەبێت داهێنراوە و هێشتا بە باشترین و بە هێزترین جۆری رەشاش دادەنرێت لە لایەن زۆربەی سەربازانی ئەمریکا. ئەم رەشاشە چەند جۆرێکی لێ دروست کراوە و ناوی جیاوازی هەیە و زیاتر بە M2 ناسراوە. ئەم چەکە ئێستا لە دەستی هێزەکانی پێشمەرگەیە.

بە گوێرەی ئاژانسی دیفێنس ئندەستری دەیلی، بەهۆی بەهێزی و ئاسانی بەکارهێنانی M2 زۆرترین داوای لەسەرە بە تایبەتی لە بەرەی شەڕەکانی ئەمریکا. حکومەتی ئەمریکی بەردەوامە لە تازە کردنەوەی کۆنتراکتی کڕینی ئەم جۆرە چەکە. M2 دەتوانێ لە خولەکێکدا ٤٥٠ تاکو ٦٠٠ فیشەک بتەقێنێت و لە دووری نزیکەی ٦ هەزار مەتر ئامانجەکەی بپێکێ.

گرنگی ئەم چەکە لە ئاسانی هەڵگرتن و بەکار‌هێنانێتی. زۆربەی جۆرەکانی M2 سیستەمی ساردکردنەوەی تایبەتی هەیە کە نایەڵێت لە کاتی بەکارهێنانی پلەی گەرمای چەکەکە زۆر بەرز بێتەوە و لە کار بکەوێت. کێشی M2 لە 40 کیلۆ زیاتر نیە و بە ئاسانی دەتوانرێ جێ گۆڕکێ پێ بکرێت. ئەم چەکە بەوە ناسراوە کە ئامانجە مەیدانیەکان بە باشی دەپێکێت. M2 بە شێوەی جیاواز دروست کراوە و هەندێکیان تایبەت دیزاین کاراوە بۆ دانان لە سەر تانک و زرێپۆشەکان.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تۆڕی میدیایی رووداو، هێزەکانی پێشمەرگە ئەم جۆرە چەکەی لە ئەمریکاوە پێ گەشتووە و وڵاتانی ئەوروپاش بە زووترین کات هاوکارییە سەربازییەکانیان دەگەیەننە هەرێمی کوردستان.








رووداو
Top