خازر..ھێزی پێشمەرگە دوو گوندی دیکەی لە چەکدارانی داعش پاک کردەوە
قایمقامی قەزای بەردەڕەش لە میحوەری خازر کە ئێستا لە ریزەکانی پێشمەرگەیە(شێخ سەردار یەحیا) بە kdp.infoی راگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەستی بە ھێرشکردن کردووە و لە پێشڕەویدایە و، تا ئێستایش ھەر یەکە لە گوندەکانی حەسار و قەسرۆکی پاک کردوونەتەوە و لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کراون."
(شێخ سەردار یەحیا) گوتیشی: "لەئێستادا شەڕەکە بەردەوامە و گورزێکی کوشندەیان لە داعش داوە و، ھەڵاتوون و زیانێکی زۆریان پێ گەیشتووە."
