سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید لیوا ڕوكنی فڕۆكەوان ماجید عەبدولسەلام ئەلتمیمی دەكات
ئێمە لە كاتێكدا سەرەخۆشی ئەم ڕووداوە جەرگبڕەتان لێ دەكەین، هاوكات سەرەخۆشی لە خۆمان و گەلی كوردستان و عێراق دەكەین. ئەو ئەركە مرۆڤانەیەی كوڕە مەردەكەی ئێوە لە پێناویدا شەهید بوو، ئەركێكی پیرۆز بوو، یەكێكە لە باڵاترین كارە مرۆییەكان و قوربانیدانە لە پێناو خەڵكێكدا كە ڕووبەڕووی وەحشییانەترین جۆری پاكتاوكردنی ڕەگەزیی دەبنەوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
دڵنیابن لەم کۆستە دڵتەزێنەدا، دڵی هەموو گەلی كوردستانتان لەگەڵدایە و هاوخەمتانن.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدی قارەمان لیوا ماجید ئەلتمیمی و گشت شەهیدان
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
14/8/2014
