له‌سه‌ر داواكارییه‌كی مه‌سرور بارزانی، كۆمیته‌ی ئیمێرجنسی حكوومه‌تی به‌ریتانیا"كوبرا" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی ده‌به‌ستێ
چه‌ند كاتژمێرێك دوای گه‌یشتنی داواكاری مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا بۆ هاوكاری و پشتیوانی كورد له‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌یه‌ی له لایه‌ن داعش روبه‌ڕووی بۆته‌وه، كۆمیته‌ی ئیمێرجنسی حكوومه‌ت" كوبرا" به سه‌رۆكایه‌تی فلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی و به په‌له‌ی به‌ست و ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ناردنی پێداویستی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ كورد تا له روبه‌ڕووبونه‌وه‌كانیدا بتوانی داعش تێكبشكێنێ.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "گاردیانی" به‌ریتانیدا، وێڕای به یادهێنانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی مێژوو له دیاریكردنی سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، داوای هاوكاری و پشتیوانی سه‌ربازی له به‌ریتانیا ده‌كات و ده‌ڵێ:" به‌ریتانیا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له دروستكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا، ئێستاش كاتی ئه‌وه نییه بگوترێ ئه‌وه كێشه‌ی ئێمه نییه." من ده‌مه‌وێ به یادی به‌ریتانیا بهێنمه‌وه، ئێمه هێلماند یا به‌سرا نین، ئێمه دۆستی ئێوه‌ن."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:" هه‌تا كه‌ینێ كورد ده‌بێ باجی هه‌ڵه‌كان بدات، كه له رابردوودا كراون. ئێمه قوربانی سایكسپیكۆین. پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی كورد بدۆزێته‌وه."
له‌باره‌ی داعشه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه داعش رێكخراوێكه دان به هیچ سنوورێكی یاسایی یا لێبورده‌یی و فره‌یی نانێت و بێجگه له‌خۆی هه‌موو شتێكی دیكه ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها رووی داواكارییه‌كه‌ی له خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌كات و ده‌ڵێ:" رێگه مه‌ده‌ن هیلاكی و بارگرانی زیاتر له ده ساڵه‌ی شه‌ڕ كار بكاته سه‌ر یارمه‌تیدانی گه‌لی كورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌یه‌ی روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بۆته‌وه."
جێی باسه دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌سه‌ر كوردستان و به‌گه‌ڕخستنی هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كوردستان به گشتی و مه‌سرور بارزانی به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نێوه‌نده جیهانیه‌كان و ده‌وڵه‌تانی بڕیارسازدا بۆ په‌یداكردنی هاوكاری و پشتیوانی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر به خێرایی هاتنه ده‌نگ و پاراستنی كورد و كوردستانیان كرده ئه‌ركی له پێشی خۆیان و چه‌ند سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانێكیش كۆبوونه‌وه و پشووی فه‌رمی خۆیان بڕی و ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه له میكانیزمی چۆنیه‌تی هاوكاری و پشتیوانی كردنی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا.
