فەرماندەیەکی پێشمەرگە: بەشێکی بەنداوی مووسڵ لە دەست پێشمەرگەدایە

 فەرماندەیەکی پێشمەرگە: بەشێکی بەنداوی مووسڵ لە دەست پێشمەرگەدایە
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە بەنداوی مووسڵەوە ڕایگەیاند، تەنیا بەشێکی بەنداوی مووسڵ نەبێت، ئەگینا بەشی زۆری لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە و پارێزراوە.

فەرماندەی فەماندەیی سپیلک (لیوا عەبدورەحمان کەورینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە ئێستادا ھێزێکی زۆری پێشمەرگە پارێزگاری لە بەنداوی مووسڵ دەکات و تەنیا بەشێکی لە دەست چەکدارانی داعشدایە، ئەگینا ئەو بەنداوە لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە پارێزراوە."

(کەورینی) زیاتر گوتی، "لە ئێستادا ھێزی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لەو ناوچەیە لە ئامادەباشیی تەواودایە و ناوچەکە ئارامە."

ئەمەیش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە بەنداوی مووسڵ کەوتووەتە دەست چەکدارانی داعش و لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدا نەماوە.
Top