په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ رێگری له‌ ئازادكردنی شنگال ده‌كه‌ن

په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ رێگری له‌ ئازادكردنی شنگال ده‌كه‌ن
چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ چیای شنگال، شكستیان به‌ پلانی هاوبه‌شی ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێنا بۆ هێرشكردنه‌ سەر داعش و ئازادكردنی شارۆچكه‌ی شنگال.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێژه‌ی ئه‌و ئاواره‌ ئێزدیانه‌ی له‌ چیای شنگال گیریانخواردووه‌ زۆر كه‌م بۆته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌رێژه‌یه‌ی ‌چه‌ند رۆژی رابردوو.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ ئێستادا له‌ چیاكه‌دا ماون له‌ بارێكی باشتردان به‌ تایبه‌ت له‌وه‌ته‌ی هاوكاریی ئاو و خۆراكیان پێ ده‌گه‌یه‌ندرێت له‌ رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها تۆڕی میدیایی رووداو له‌ راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێدا هاتووه‌; بەپێی سەرچاوەكانی حكومەتی ئەمریكا لە واشنتن ، هەڕەشەكانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)، شكستی بەو هەوڵەی هێزە تایبەتەكانی سوپای ئەمریكا هێنا ، بۆ دەرهێنانی دەڤەری شنگال لە دەست هێزەكانی داعش . چونكە ئەمریكا بەهیچ شێوەیەك ئامادەنییە هاوكاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ په‌كه‌كه‌ بكات ، چونكە په‌كه‌كه‌ یەكێكە لەو رێكخراوانەی كە ئەمریكا لە لیستی تیرۆردا دایناون .

رووداو له‌ سه‌ر زاری فەرماندەكانی پێشمەرگە لە شنگال بڵاویكردۆته‌وه‌، یەكینەكانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه‌) كە باڵی سەربازیی په‌كه‌كه‌یە لە رۆژئاوای كوردستان ، ئێستا لە چیای شنگال ، ناوەندێكی مەشقكردنی كردووەتەوە بۆ ئەندامی بزووتنەوەی چاكسازیی ئێزدی ، ئەو بزووتنەوەیە پێیوایە ئێزدی كورد نین و نەتەوەیەكی جیاوازن.
Top