وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا : هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان پڕچه‌ك ده‌كه‌ین
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته فرانك فاڵته‌ر شتاینمایه‌ر راگه‌یاندرا. له میانه‌ى دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وێستگه‌ى ته‌له‌فزیۆنى زێد دى ئێفى ئه‌ڵمانى، فرانك فاڵته‌ر شتاینمایه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌ییه‌ك وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌ییه چه‌ك ره‌وانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و هێرشه تیرۆریستییه‌كانى چه‌كدارانى داعش رابگرن و له‌ناویانیش به‌رن. شتاینمایه‌ر گوتیشى: له ئێستادا ئه‌ڵمانیا ناتوانێ هه‌رێمى كوردستان به ته‌نیار له گۆڕه‌پانى شه‌ڕى تیرۆریستانى چه‌كدارانى داعش جێ بهێڵێ و وڵاتانیش له دووره سه‌یرى ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ییه ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێ به ره‌وانه‌كردنى چه‌ك هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌و شه‌ڕه كه ئێستا دژى چه‌كدارانى تیرۆریستانى داعش ده‌یكه‌ن پڕچه‌كیان بكات. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به هێزێكى خۆڕاكر و پاڵه‌وان و قه‌ره‌مان له شه‌ڕى دژى چه‌كداره تیرۆریستییه‌كانى داعش ناوزه‌دكرد. له دوو رۆژى رابردووش یه‌كێتى ئه‌ورووپا له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌ییه‌كدا بڕیاریدا، وڵاتانى ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه سه‌رپه‌شكن له‌وه‌ى ده‌توانن به تاك لایه‌نه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان پڕچه‌ك بكه‌ن.
