نوێنەری پاپای ڤاتیکان گەیشتە هەولێر

 نوێنەری پاپای ڤاتیکان گەیشتە هەولێر
نوێنەری پاپای ڤاتیکان بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی مەسیحییەکان، گەیشتە هەرێمی کوردستان.

کاردیناڵ فلۆنی، نوێنەری پاپای ڤاتیکان، لە ڤاتیکانەوە بە نوێنەرایەتی پاپا، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی مەسیحییەکان، کە بەهۆی شەڕ و تووندوتیژییەکانی ناوەڕاست و باکووری عێراق ئاوارەی باشووری کوردستان بوون، سەردانی هەولێری کرد.

کاردیناڵ فلۆنی لەلایەن نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، کەمال موسلیم، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک پیاوی ئایینی مەسیحی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لێکرا.








رووداو
Top