وەزارەتی پەروەردە مەرج و رێنمایی خوێندنی مامۆستایان لە زانكۆكان بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی پەروەردە مەرج و رێنمایی خوێندنی مامۆستایان لە زانكۆكان بڵاو دەكاتەوە
وەزارەتی پەروەردە بە چەند مەرج و رێنماییەك، مۆڵەتی خوێندن بە مامۆستایان دەدات.



یوسف ناودەشتی، گوتەبێژی پەروەردەی رانیە بە پەیامنێری راگەیاند؛ ئەو رێنماییانە تایبەتن بە مۆڵەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٤) لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.



گوتەبێژی پەروەردەی رانیە سەبارەت بە ێنماییەكان گووتی: هەر مامۆستایەك بۆ ئەو بوارە داواکاری پێشكەش بكات، دەبێت تەوای بەڵگەو دۆكیۆمێنتە پێویستییەکانی پێبێت كە انكۆكەكە داوایان دەكات و بەڵێننامەیەک پڕبكاتەوە كە دوو هێندەی ماوەی مۆڵەتی خوێندن لەو بوارەی پێش خوێندن خزمەتی کردووە دوای تەواوكردنی خوێندنەکەی خزمەت بكاتەوە.



یەكێكی تر لەرێنماییەكان ئەوەیە كە داواكار بڕوانامەكەی لە شوێنێكی دانپێدانراو بەدەست هێنابێت و رێگەی پێبدات كە خوێندن لەو بوارە تەواو بكات كە داوای دەكات و بۆ خوێندنی ماستەر نابێت تەمەنی لە سەروی ٤٠ ساڵەوە بێت و بۆ دکتۆراش لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبێت.
Top