130 راوێژكارى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه هه‌رێمى كوردستان
له‌مباره‌یه‌وه جاك هیگڵ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا له گوتهییهكهدا كه له‌به‌رده‌م سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا پێشكه‌شى كرد پشتڕاستیكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى سه‌رۆك ئۆباما بڕیاریاندا 130 سه‌ربازى دیكه‌ى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پشتیوانى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى عێراق بكه‌ن له ئێستادا ئه‌و هێزه له نزیك ناوچه‌كانى چوارده‌وره‌ى شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان جێگیركران.
به‌ڵام وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا باسى له‌وه نه‌كرد ئایه ئه‌ركى ئه‌و 130 سه‌ربازه‌ى وڵاته‌كه‌ى كه له نزیك شارى هه‌ولێر جێگیركراون چی ده‌بێ.
