هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان له‌ هه‌ردوو گوندى وه‌لید و ییسكا له‌ ره‌بیعه‌ تێكشكاند

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان له‌ هه‌ردوو گوندى وه‌لید و ییسكا له‌ ره‌بیعه‌ تێكشكاند
په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی راگه‌یاندین كه‌ ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر گوندى عه‌مه‌رخانه‌ له‌ محوه‌رى زوممار و شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان له‌ هه‌ردوو گوندى وه‌لید و ییسكا له‌ ره‌بیعه‌ تێكشكاند و شه‌ڕیش به‌رده‌وامه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سوپاى ئه‌مه‌ریكا تێكشكاندنى ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى ئاراسته‌كردنى مووشه‌كى تیرۆریستانى داعشى له‌ شنگال راگه‌یاند .
Top