سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی توركیا دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی توركیا دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 8ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆماری توركیا كرد.

لەم پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی پیرۆزبایی لە ئەردۆگان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆماری توركیا و هیوای ئەوەیشی خواست كە لە ماوەی سەرۆكایەتیی ئەردۆگان بەرەوپێشەوچوونی توركیا لە گشت بوارەكاندا بەردەوام بێت. هەر لەم پەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا لە قۆناغی داهاتوو فراوانتر ببێت.
Top