هەلیكۆپتەرێكی گواستنەوەی هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال کەوتەخوارەوە

هەلیكۆپتەرێكی گواستنەوەی هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال کەوتەخوارەوە
کاتی گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال فڕۆکەیەکی گواستنەوەی هاوکاری لەسەر زنجیرە چیای شنگال بەهۆی لەدەستدانی هاوسەنگییەوە دەکەوێتە خوارەوە.

سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ''ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال هاوسەنگی لەدەستداوەو کەوتووەتە خوارەوە''.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی ''فڕۆکەکە هەریەک لە ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری عێراق و یادگار فازڵ میرانی و 20 ئاوارەی ئێزدی چیای شنگالی هەڵگرتبوو''.

سەرچاوەکە رایگەیاند ''فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوەو سەرجەم سەرنشینەکانی دیکەش برینداربوونە''.





رووداو
Top