فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا نێوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر چەکدارانی داعش
سەعید مەمموزینی بەپرسی مەكتەبی راگەیانی لقی 14 ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: كاتژمێر 11:50 خولەكی ئەمرۆ لە لایەن سێ فرۆكەی جەنگی سوپای ئەمریكا گوندی "ئەسقۆف" لە بناری چیای زەرد لە سنووری شاردێی باشیك یان بۆمباران كرد. بە پێ ئامارە سەرەتایەكان زیاتر لە 15 چەكداری داعش كوژران ژمارێك ئوتومبیل و كەرەستەی سەربازی تێكشكینراوە و بۆردوومانیش بەردامە .
ئەو بەرپرسە راگەیاند: لە ئیستادا ژمارێك ئوتومبیل دەبینرێن کە گوندەكە جێدێلن و روو لە ناوەندی شاردێی باشیك دەكەن.
شایانی باسە، گوندی ئەسقۆف لە سنووری شاردێی باشیكە دانشیتوانەكەی عەرەبن و لە دوای كونترۆل كردنی شاری موسڵ بەشێكی خانەوادەكەیان ئاوارە بوون ژمارەێكیشیان كەوتوونەتە گەڵ چەكدانی داعش مال و حالی خۆیان بۆ ئەو گروپە چەكدارانە كردووەتە بارەكە و مولگە .
