لیژنه‌ی باڵای فه‌تواى كوردستان: شه‌ڕكردن له دژی داعش؛ جیهاده
مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی له باره‌ی ورده‌كاری ئه‌و فه‌توایه‌دا، گوتی: داعش په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خاكی كوردستان ده‌دات، بۆیه هه‌ركه‌س به‌ره‌نگاریان بێته‌وه جیهاده،به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئێمه سنور نه‌به‌زێنین و پارێزگاری له خاك و ئاوی خۆمان بكه‌ین و سته‌م له خه‌ڵكی تری بێ دیغاع نه‌كه‌ین و نه‌چینه خاكی خه‌ڵكی تره‌وه.
مه‌لا مه‌غدید كه‌ریم وتاربێژ و مامۆستای زانكۆ به (باس)ی راگه‌یاند له لای خودای گه‌وره هه‌ر پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشێك له دژی داعش بجه‌نگێت ئه‌وه جیهاده، گوتیشی: هه‌موو ئه‌و ماندوبونه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌یكه‌ن به جیهاد ئه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ر كاتێكیش له به‌ره‌كانی شه‌ر بكوژرێن ئه‌وه شه‌هیدن، چونكه به‌رگری له خاك و شه‌ره‌ف و ماڵی خۆیان ده‌كه‌ن، چونكه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو هه‌ر كه‌س له سه‌ر خوێن و ماڵ و خاكی خۆی بكورێت ئه‌وه شه‌هیده.
