فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بۆردوومانی باشیک دەکەن

 فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بۆردوومانی باشیک دەکەن
فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا ناوچەی باشیكیان لە پارێزگای نەینەوا بۆردوومان كرد و كۆمەڵێك چەكداری داعشیان كردە ئامانج.

سەعید مەمووزینی، كارگێڕی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان رايگەیاند، "تیرۆریستان لە گوندی ئەسقوف كۆبوونەوەیەكی گەورەیان ئەنجامدابوو، دواتر ئێمە ئاگاداری فڕۆكەمان كردەوە و ئەوانیش بۆردوومانیان كرد".

كارگێڕی لقی موسڵ سەبارەت بە كوژراو و بریندارەكانی داعش لەو هێرشە ئاسمانییەدا گوتی، "پێی زانیارییەكانمان، زیاتر لە 15 كەسیان لێ كوژراوە و تیرۆریستان ئێستا لەو ناوچەیە هەڵاتوون بۆ ناوچەی بەرتلە و ئەو ناوچەیەیان چۆڵ كردووە".

ئەسقوف سەر بە باشیكە و دەكەوێتە بن چیای زەردك.







رووداو
Top