مه‌سروور بارزانی: چەکمان هەبوایە، ئەم جینۆسایدەمان نەدەبینی
لەو دیامنەیەدا کە کاناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکایی لەگەڵیدا سازی داوە، هاوکات دەڵێت، "بێگومان، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌یبینن جینۆسایده و به به‌رچاوی جیهان ئه‌نجام ده‌درێ، به‌داخه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س رووه‌و چیای شنگال هه‌ڵاتوون، ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت خه‌ڵكی سه‌ر چیاكه و ده‌وروبه‌ری چیاكه له خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌دان."
دەقی دیماناکە:
* سوپاس بۆ به‌شداربوونت، كه له هه‌ولێره‌وه له باكووری عێراقدا له‌گه‌ڵماندای، چ به ئێمه ده‌ڵێی، ئایا گوێبیستی ئه‌وه بوویت، كه ئێستا CIAڕاسته‌وخۆ چه‌ك ده‌داته پێشمه‌رگه؟
(مه‌سروور بارزانی): سوپاس بۆ ئێوه، به‌داخه‌وه یارمه‌تییه‌كه كه‌مێكه و زۆر دره‌نگه، هه‌ندێك باری چه‌ك (زۆربه‌یان ته‌قه‌مه‌نین) بۆ پێشمه‌رگه دابین كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشتر یارمه‌تی و پشتیوانی بۆ كورد هه‌بوایه (پشتیوانیی سه‌ربازی)، زۆربه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی ئێستا ئێمه دەیبینین ده‌كرا رێگه‌یان لێ بگیردرابوایه.
* له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه مایه‌ی سه‌رسوڕمانن و جه‌نگاوه‌ری زۆر قاره‌مانن. من ده‌زانم ماوه‌یه‌كی دورودرێژه ئێوه ئه‌م داوایه‌تان له وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كانی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه. هۆكاری پێدانتان چییه، بۆ راسته‌وخۆ پارمه‌تیتان ناده‌ن؟ من ده‌زانم ئه‌وان ده‌ڵێن، كه ده‌بێ له رێگه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین رژێمی (نووری ئه‌لمالیكی) دۆستێكی باشی پێشمه‌رگه یا كورد نییه. كه‌واته پاساوی وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان له دره‌نگ دابینكردنی ڕاسته‌وخۆی چه‌ك به پێشمه‌رگه له گه‌رمه‌ی ئه‌و بارودۆخه دژواره‌دا چییه؟
(مه‌سروور بارزانی): هیچ كه‌س نایه‌وێ راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كورددا بكات و ده‌بێ هه‌موو شتێك له رێگه‌ی به‌غداوه بێت. به‌داخه‌وه، له‌مكاته‌دا به‌غدایش بۆ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه زۆر یارمه‌تیده‌ر نییه. به‌داخه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی درابوونه سوپای عێراق، دواتر هه‌موویان له سه‌ربازگه‌كان جێهێشت و له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، كه دواتر دژی پێشمه‌رگه‌ی ئێمه به كاریان هێنا.
* كه‌واته به‌ڕێز (بارزانی)، كاتێك ئێوه ده‌ڵێن تازه زۆر دره‌نگه، پێم بڵی ئێستا بارودۆخ له‌سه‌ر زه‌وی چۆنه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كورد، ئێزدی، كه‌مینه‌كانی دیكه و شیعه، ئێستا داعش چه‌ند به‌هێزه، چ پێویسته بكرێ بۆ گۆڕینی ئه‌مه؟
(مه‌سروور بارزانی): له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵیم زۆر دره‌نگه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه باش پڕچه‌ك كرابوایه ده‌كرا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین رێگه‌ی لێ بگیردرابوایه. ئێستا چه‌كی پێشمه‌رگه له ئاست چه‌كی داعشدا نییه، ئێستا داعش بووەته خاوه‌نی زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی، كه له لایه‌ن فیرقه و لیواكانی عێراق له سه‌ربازگه‌كان، هه‌روه‌ها له سووریا جێ هێڵدران. ئێستا داعش زۆر به‌هێزتره و پڕچه‌كتره له‌و چه‌كانه‌ی له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ئه‌و چه‌كانی هه‌بوایه، ده‌یتوانی داعش تێك بشكێنێ به‌رله‌وه‌ی جینۆساید له شنگال و شوێنه‌كانی دیكه‌ی وڵات دژی ئێزدی، موسڵمان و مه‌سیحی بكات.
* به‌ڕێز (بارزانی)، ئێمه ده‌زانین ئێستا سه‌دانهه‌زار كه‌س له كه‌مینه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن و قڕكردنیان له‌سه‌ره. ئایا به راستی پێتانوایه ئێستا مه‌سیحی، ئێزدی و زۆر گرووپی دیكه‌ی كه‌مینه‌ی نا موسڵمان و ته‌نانه‌ت موسڵمانیش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جینۆسایددان؟
(مه‌سروور بارزانی): بێگومان، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌یبینن جینۆسایده و به به‌رچاوی جیهان ئه‌نجام ده‌درێ، به‌داخه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س رووه‌و چیای شنگال هه‌ڵاتوون، ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت خه‌ڵكی سه‌ر چیاكه و ده‌وروبه‌ری چیاكه له خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌دان. سوپاس بۆ وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان و فریاگوزاری ئاسمانی، ئێستا ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه كراوه‌ته‌وه تا به سه‌لامه‌تی ده‌رباز بن. به‌ڵام به‌داخه‌وه پرۆسه‌كه هێواش به‌ڕێوه ده‌چێ. هه‌روه‌ها ئێمه پێشمه‌رگه‌مان جێگیر كردووه، هه‌ندێ پێشمه‌رگه پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه مابوونه‌وه تا نه‌هێڵن داعش پێشڕه‌وی بۆ چیاكان بكات و له‌م ناوچانه‌دا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدات. به‌ڵام له ئێستادا پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی سه‌ر چیا به‌رده‌وامه و تا ئێستا هه‌زاران خێزان رزگار كراون.
* به‌ڕێز (بارزانی) پێش ئه‌وه‌ی لێ گه‌ڕێم بڕۆیت دواپرسیار، پێمان بڵێ ئێستا ئێوه چتان له (سه‌رۆك ئۆباما) ده‌وێ بیكات بۆ یارمه‌تیدانی بارودۆخه‌كه؟
(مه‌سروور بارزانی): ئێمه سوپاسگوزارین. ئێمه زۆر سوپاسی ئه‌و بڕیاره ئازایانه ده‌كه‌ین، كه (سه‌رۆك ئۆباما) بۆ یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه به گورزی ئاسمانی دای. ئومێده‌وارین گورزه ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وام بن و بازنه‌ی ئه‌م گورزه ئاسمانیانه دژ به مۆڵگه‌كانی داعش فره‌وان بكرێن بۆ ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی بنكه و مۆڵگه‌كانی داعشی لێیه، نه‌ك هه‌ر هێلی شه‌ڕی نێوان داعش و پێشمه‌رگه. ئێمه ئومێده‌وارین ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆن فره‌وان و پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام بێت.
* ئێوه چ جۆره چه‌كێكتان له وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌وێ؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌و چه‌كانه‌ی كاریگه‌رن دژی هه‌موو ئه‌و زریپۆشه سه‌ربازیانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه گیراون. ئه‌وان تاراده‌یه‌ك باڵاده‌ستن و چه‌كی له چه‌كی پێشمه‌رگه باشتریان هه‌یه. كه‌واته هه‌ر چه‌كێكی كاریگه‌ر و پێویست بۆ پێشمه‌رگه، كه بتوانێ دوژمن تێك بشكێنێ جێی نرخاندنه.
* دواپرسیار، ئایا تا ئێستا هیچ یارمه‌تییه‌كی راسته‌قینه له سه‌نته‌ری سوپای عێراق، حكوومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا هاتووه؟ ئێمه فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ری سوپای عێراق ده‌بینین، كه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵگرتووه، ئه‌مه‌ش بۆ من كه‌مێك مایه‌ی هاندانه، كه هه‌ر هیچ نه‌بێ هه‌ندێ هاریكاری له نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، دواشت له‌مباره‌وه چییه؟
(مه‌سروور بارزانی): هاریكاری هه‌یه، به‌ڵام توانای سوپای عێراق سنوورداره. چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێك بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی سه‌ر چیا لێره‌ن تا فریاگوزاریان بۆ بهێنن، هه‌روه‌ها له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا بۆ یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاستی هاریكارییه‌كان یا توانای سوپای عێراقی سنوورداره. ئێمه ئومێده‌وارین ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام بێت و فره‌وان بێت.
