ئەمریكا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر پێشمەرگە گۆڕیوە.. بەڵام بۆ عیراق بەندە بە گۆڕینی مالیكییەوە
هەروەها ئەنتۆنی گوتی: پێموایە مالیكی شكستی هێناوە لە دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی عیراقدا و هەوڵی نەداوە ئەو ئاستە لە یەكڕیزی پیشان بدات كە عیراق زۆر پێویستی پێیەتی و هەر دەبێت بەدەستیشی بهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت پشتیوانیی نێودەوڵەتی مسۆگەر بكات. كێشەكە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و مامەڵەكردنی مالیكی لەگەڵ سوننەدا بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش مەترسیدارە و هۆكارە بۆ گەشانەوەی پشكۆی ئاگری شەڕی ناخۆ، ئەمە لە كاتێكدا پێویست بوو داهاتی نەوت ڕێگەخۆشكەر بووایە بۆ بەرەوپێشچوونی عیراق، بە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ كە میسداقییەتی زیاتری هەبێت لە رووی یەكڕیزیی نیشتمانییەوە، ئەمەش مەسەلەیەكە كە هەموومان چاوەڕوان دەكەین، بەدی بێت. پێموایە پێویستە خەڵكی لەوە تێبگەین كە ئەگەر ئەمریكا چەك بداتە بەشێكی عیراق، ئەوا بۆی هەیە لە دژی بەشەكانی دیكە بەكاربهێنرێت، ئەمە یەكێكە لە هۆكارەكانی ئەوەی ئێمە چەك بە مالیكی نادەین، ئەگەرچی تازە ئەمریكا بڕێك چەكی پێداوە، دووبارە ئەمە مەسەلەیەكی سەرەكییە، چونكە پرسی سەرەكی لە ئێستادا بریتییە لەوەی ئایا حكومەتێكی یەكڕیزیی نیشتمانی دروست دەبێت كە وەك پێویست كارا و یەكگرتوو بێت بۆ ئەوەی پشتیوانیی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت.
لە كۆتاییدا دیدارەكەیدا كۆردسمان گوتی: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناوێكە، ئەدرێسێكی نییە و پەیكەرێكی رێكخراوی نییە، ئەمریكا ئامادەی هاوكاریی سەربازییە، بەڵام عیراق یەكێكە لەو چەندین ناوچەیانە لە جیهاندا كە قەیرانی تێدایە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەمریكا بە قووڵی بێتە ناو مەسەلەكەوە ئەوا دەبێت عیراق ئەوە پیشان بدات كە بەلای كەمەوە لەسەر ئاستی سیاسی بەرەو یەكڕیزی هەنگاو دەنێت و ئەو هاوكارییە ئەنجامێكی كارای لێدەكەوێتەوە و لە كۆتاییدا نابێتە هۆی پشتیوانیكردن لە دابەشكردنی عیراق، یاخود شەڕی ناوخۆ، ئەگەر ئەوەش فشارێكی زۆر بخاتەسەر پێكهاتەی كورد و شیعە لە عیراقدا، هەروەها ئەو سوننانەی كە بەرهەڵستی داعش دەكەن، ئەوا ئەوانە چەند راستییەكن كە رووبەڕووی خەڵك بوونەتەوە و ئەمریكا بۆ هەتاهەتایە لایەنگیریی لایەنێك ناكات، ئێمە پێشتر ئەم دۆخەمان بینیوە و پێویستە عیراقییەكان بە روونی ئەوە پیشان بدەن كەبەلای كەمەوە دەستیان كردووە بە بونیاتنانی بونیادێكی حوكمڕانی و یەكڕیزی كە شایستەی پشتیوانی لێكردن بێت.
درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (988)
