مەسروور بارزانی: به‌رپرسیارەتیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه پارێزگاری له كوردستان بكات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، پێشوازی له باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئه‌رده‌ن(بڕونۆ سه‌كۆمانی) و شاندی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو له (مایكل كۆڵن و رۆبه‌رت باسێت و ژان فلیپس).
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخ و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و بالیۆز (برونو) سوپاسی حكوومه‌تی كه‌نه‌دای به (مه‌سروور بارزانی) گه‌یاند بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر و گوتی: "ئێمه هاتووین بۆ ڕاگه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به په‌له‌ی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان."
پاشان (مه‌سروور بارزانی) به گه‌رمی به خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كه‌نه‌دا و هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا (مه‌سروور بارزانی) باسی له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌و چه‌كه قوڕسانه‌ی له سوپای عێراق و سوریا ده‌ستیان كه‌وتووه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی زیاتر بووه، به‌ڵام پێشمه‌رگه و ئاسایش به وره‌ی به‌رزه‌وه رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان رزگار كرد، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات و بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش به گرینگ وه‌سف كرد و گوتی: "ئه‌مه كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، داعش ته‌نها رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستییه." بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ش، شه‌ڕی دژی تیرۆر داوای پشتیوانی زیاتری له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد و گوتی: "به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه پارێزگاری له كوردستان بكات، به تایبه‌تی داوای هاوكاری و یارمه‌تی له وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌كه‌ین."
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له ئاواره‌كان و ئه‌و باره قورسه كرا، كه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان دروست كردووه، به تایبه‌تی دوای بڕین و نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئه‌رده‌ن گوتی: "ئێوه شه‌ڕی داعش بۆ جیهان ده‌كه‌ن و له نیگه‌رانییه‌كانی ئێوه تێده‌گه‌ین."
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له چۆنیه‌تیی هاوكاری له بواری ئه‌منی و هه‌واڵگری و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده و چالاكییه‌كانی كۆمپانیا كه‌نه‌داییه‌كان له كوردستان كرا و ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی كۆنسووڵخانه‌ی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی باش وه‌سف كرا بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لادا.
