سەرۆكی هەرێمی كوردستان: بڕیارێكی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ دەركرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان: بڕیارێكی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ دەركرد
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەركرد لە بەرەكانی جەنگ، كە جگە لە ئاڵای كوردستان بۆیان نییە هیچ ئاڵایەكی دیكە هەڵبكەن.

لەو بڕیارنامەیەدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە‌و لەپێناو پابەندبوون بە بنەما نیشتیمانییەكان و دیسپلینیی سەربازی و یەكخستنەوەی گشت توانا مەعنەوی و سیاسی و جەماوەرییەكانی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و هەروەها پاڵپشتیكردنی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە" ئەو بڕیارە دراوە.

بارزانی راشیگەیاندووە كە هەركەسێك سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

دەقی بڕیارەكە:

بڕیار

لەپێناو پابەندبوون بە بنەما نیشتیمانییەكان و دیسپلینیی سەربازی و یەكخستنەوەی گشت توانا مەعنەوی و سیاسی و جەماوەرییەكانی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و هەروەها پاڵپشتیكردنی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەدا، بڕیارماندا كە نابێ ئەو هێزانەی لە بەرەكانی جەنگ بەشدارن بە هیچ شێوەیەكجگە لە ئاڵای پیرۆزی كوردستان ئاڵایەكی دیكە هەڵبكەن، ئەگینا ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
11ـی 8ـی 2014
Top