ئەمریکا چەک بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرێت
سەبارەت بە جۆری ئەو چەکانە و لایەنی بەرپرس لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ناردنی ئەو چەکانە، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هیچ زانیارییەکی ئەوتۆی رانەگەیاندووە، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو پرۆسەیە بە سەرکردایەتی وەزارەتی بەرگی ئەمریکا (پینتاگۆن) نەکراوە، بەڵکو پێدەچێت ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکی سی ئای ئەی، پرۆسەکەی لەدەست گرتبێت، وەک چۆن پێشتر لە مێژوودا هەمیشە سەرکردایەتی رەوانەکردنی چەکی کردووە بۆ هێزە بیانییەکان لە دەرەوەی ئەمریکا و چەند جارێک هەمان پرۆسەی ئەنجامداوە لە هاوکاری سەربازی گرووپ و وڵاتی دیکەدا کە پێویستیان بە چەکی ئەمریکی هەبووە.
بەگوێرەی وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، کە داوایکردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە ئەمریکا لە رابردوودا پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە ئەمریکا تەنها لە رێگەی بەغداوە هاوکاری سەربازی پێشمەرگە دەکات، بەڵام ئەمجارەیان سیاسەتی ئەمریکا گۆڕاوە و راستەوخۆ ئەو چەکانە بۆ کوردستان دەنێرێت، بەڵام جۆری چەکەکان هێشتا ئاشکرا نەکراون.
رووداو
