وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: شارۆچكه‌ی مه‌خمور و گوێر به ته‌واوه‌تی ئازادكران و چه‌ندین تیرۆیستی داعش كوژران
له‌به‌شێكی دیكه كۆنگره‌كه‌دا عه‌مید هه‌ڵگۆرد رایگه‌یاند بۆردومانی فرۆكه‌كان بۆسه‌ر پێگه‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی له ئێستا له ناوچه‌ی خازر به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ، داواشی له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد كه شوێن و مه‌وداو، جۆری چه‌ك و ژماره‌ی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌و، داواشی كرد وێنه‌ی شه‌هیدان له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك رێزگرتنێك له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و شه‌هیدان بڵاونه‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكدا رایگه‌یاند كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پلانی رزگاركردنی گونده‌كان و ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی هه‌بووه پاشان هێرشی كردۆته سه‌ر سه‌نته‌ری شارۆچكه‌كان و ، موژده‌ی كوژرانی ئه‌بو موسلیم توركی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری گروپی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشی له گوێرو مه‌خمور راگه‌یاند.
