بارزانی: گەلی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە

 بارزانی: گەلی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان سازكردو تێیدا باسیان لە بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەولێر و پاریس و هاوكارییە مرۆییەكانی فەرەنسا بۆ ئاوارەكانی شنگال كرد.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا بارزانی سوپاسی هاتنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند، كە هاتنیان پاڵپشتییەكی گەورەیە بۆ گەلی كوردستان.

بارزانی سوپاسی حكومەتی فەرەنسای كرد بۆ ئەو هاوكارییە مرۆییانەی پێشكەشی ئاوارەكانی شنگالی كردووە. هەروەها جەختی لە پێكەوەژیانی ئایین و نەتەوە جیاوازەكانی كوردستان كردەوەو گوتی "ئێمەی گەلی كوردستان بە كورد ‌و مەسیحی و توركمان و ئێزدی پێكەوە دەژین و پێكەوە دەمرین".

گوتیشی "رێگەنادەین كە تیرۆریستان پەیوەندی لە مێژینەی كورد و عەرەب تێكبدەن".

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا بارزانی رایگەیاند "هەرێمی كوردستان كوردستان شەڕی دەوڵەتێكی تیرۆریستی دەكات نەك بەتەنیا رێكخراوێكی چەكدار". گوتیشی "چەكی دەستی چەكدارانی داعش بەهێزترە".

بارزانی دڵنیایی دایە گەلی كوردستان لە سەركەوتنیان بەسەر چەكدارانی داعش و گوتی "گەلی كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە ئێمەی گەلی كورد پێشمەرگەی قارەمان و دۆستی دڵسۆزمان هەیە، بۆیە سەركەوتن هەر بۆ ئێمەیە".






رووداو
Top